ڕاستەوخۆ

ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی کاتیی سووریا لە دیمەشق پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی کرد

reset font size increase font size

ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی کاتیی سووریا، ڕۆژی دووشەممە لە کۆشکی گەل لە دیمەشق پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسدە) کرد، ئەوەش بە مەبەستی تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمیی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سووریا، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەسعەد الشیبانی، وەزیری دەرەوە و زیاد العایش، پارێزگاری دێرەزوور ئامادەی بوون.

 باسیان لە تەواوکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانونی دووەمی نێوان حکوومەتی سووریا و هەسدە کرد، هاوکات چاودێریکردنی ڕێڕەوی تێکەڵکردن و دامەزراندنەوە لەناو دامەزراوە و دەزگاکانی دەوڵەتدا تاوتوێ کرا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.