فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا -سێنتکۆم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ڕێگریمان لە هەناردەکردنی 166 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران کردوە و هێزەکانمان ناهێڵن هیچ کەشتیەکى ئەو وڵاتە بچنە ناو بەندەرەکان یان لێیان بچنە دەرەوە.
دەشڵێن، ئەو بڕە نەوتە لە 70 کەشتیدا هەڵگیراون کە سەرجەمیان بازرگانین و توانای هەڵگرتن و گواستنەوەی بڕێکی زۆر نەوتیان هەیە.
گوتوشیانە، بەهای ئەو نەوتەی لەناو ئەم کەشتییانەدا ڕاگیراوە، زیاترە لە 13 ملیار دۆلار.