ڕاستەوخۆ

عەباس عێراقچی: لە بەرانبەر گوشارەکانی ئەمریکا هەرگیز پاشەکشە ناکەین

reset font size increase font size

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانیان هەمیشە ئامادەن بۆ بەرگریی و وڵاتەکەی لە بەرانبەر گوشارەکاندا هەرگیز پاشەکشە ناکات.

ئەمڕۆ هەینی، 8ـی ئایاری 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، نایانەوێت لە بەرانبەر گوشارەکانی ئەمریکا پاشەکشە بکەن.

دەشڵێت، هەرکاتێک نزیکبووبن لە چارەسەرێکی دیپلۆماسی، ئەمریکا پەنای بردووەتەبەر هێرشی سەربازیی.

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتوشیەتی: "ئایا ئەمە تاکتیکە بۆ گوشارخستنەسەر ئێمە، یان فێڵە و تێکدەرێک دەیەوێت جارێکی دیکە جەنگ بەردەوام بێت".

عەباس عێراقچی، باسی لەوەش کردووە، هۆکارەکەی هەرچییەک بێت، وڵاتەکەی هەرگیز لەژێر گوشاردا سەر دانانەوێنێت، بەڵکو دیپلۆماسی دەبێتە قوربانی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.