ڕاستەوخۆ

232 دەستگیرکراوی ڕۆژاڤا ئازاد دەکرێن؛ ئاسایش وردەکارییەکەی بڵاوکردەوە

بەگوێرەی ڕێککەوتنێکی پێشوەختە، له‌ پارێزگای حەسەکەی ڕۆژاڤای کوردستان، 232 دەستگیرکراو ئازاد کران و بڕیارە بگەیەنرێنەوە ناو خێزانەکانیان.

reset font size increase font size

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٩ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا، ئەمڕۆ کۆمەڵێکی دیکە لە دەستگیرکراوان ئازاد کران.

فەرماندەیی گشتیی ئاسایشی حەسەکە ڕایگەیاند: "ئەو کەسانەی ناویان لە لیستەکاندا هاتووە، ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە دەگەنە چوارڕیانی "سەباخ" لە شاری حەسەکە. ئەم کۆمەڵەیە دواین کۆمەڵە نین و هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی ئەم دۆسیەیە بە تەواوی دادەخرێت".

فەرماندەیی ئاسایش ئاماژەی بەوەش کرد: "هێزەکانمان ئەرکی گەیاندنی ئەو کەسانە بۆ ناو خێزانەکانیان بە شێوەیەکی ئارام و سەلامەت جێبەجێ دەکەن".

بەگوێرەی ئەو لیستەی هاوپێچی ڕاگەیەندراوەکە کراون، ناوی 232 دەستگیرکراو هاتووە، کە بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بکرێن و بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.

تا ئێستا بە گوێرەی ڕێککەوتننامەی 29 کانونی دووەم، لە سێ قۆناغدا نزیکەی 800 دیل لەلایەن حکومەتی کاتی و 491 دیلیش لەلایەن هەسەدەوە ئازادکراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.