ڕاستەوخۆ

قاڵیباف هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌مریكا

reset font size increase font size

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگه‌یاند، زانیارییان هه‌یه‌ ئه‌مریكا و ئیسرائیل پلان بۆ داگیركردنی یه‌كێك له‌ دورگه‌كانی وڵاته‌كه‌یان داده‌نێن، ئه‌گه‌ر كاری وابكه‌ن ئه‌وكات ئه‌وانیش وه‌ڵامێكی توندیان بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌بێت.

محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووە، هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی ئەمریكا کردووە و نووسیویەتی، ئەگەر هەنگاوێک بۆ داگیرکردنی دوورگەکان بنێن، ژێرخانی هەموو ئەو وڵاتانی ناوچەکە، بەبێ هیچ سنورێک دەبنە ئامانج.

جەختی لەوەشکردووە، تەواوی جموجۆڵەکانی دوژمن لە ژێر چاودێریی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە، هەر هەوڵێکی لەو شێوەیە، بە هێرش بۆ سەر ژێرخانە ستراتیژییەکان وەڵام دەدرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.