ڕاستەوخۆ

لوبنان و ئیسرائیل قۆناغی جێبەجێکردنی مەیدانیی ڕێککەوتنەکە دەستپێدەکەن

reset font size increase font size

سەرچاوەیەکی فەرمی لوبنانی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، کە وڵاتەکەی بەشداری لەو گفتوگۆیانەدا دەکات، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئیسرائیل لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، شاندێکی سەربازیی ئەمریکی لە ئێستادا لە لوبنانن و خەریکی تاوتێکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیلن لە ناوچەیەکی "تاقیکاری" لە باشووری ئەو وڵاتە.

ئەو سەرچاوە فەرمییە بەشداریکردنی لوبنانی دووپاتکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی ئاگادار لە پرۆسەی دانوستانەکان پێشتر ئاشکرای کردبوو، کە لوبنان مەرجی داناوە پێش بەشداریکردنی لە گەڕێکی نوێی گفتوگۆکاندا، دەبێت ئیسرائیل لە دوو ناوچەی تاقیکاری لە باشووری وڵاتەکە بکشێتەوە.

هاوکات، بەرپرسێکی ئەمریکی بە تۆڕی "سکای نیوز عەرەبی" ڕاگەیاندووە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنی چوارچێوەی گشتیی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیلەوە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕوونیکردەوە، کە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکانی ڕۆما بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوەدەچن و سەرەتایەک دەبن بۆ ڕاگواستنی دۆسیەکە لە لێکتێگەیشتنی سیاسییەوە بۆ جێبەجێکردنی مەیدانی لەسەر زەوی.

بڕیارە پایتەختی ئیتاڵیا لە ڕۆژانی 15 و 16ی تەممووزی 2026دا، بە نێوەندگیریی ئەمریکا، میوانداریی گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بکات، ئەمەش لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە چوارچێوەییەی، کە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا ڕاگەیەندرا.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد، کە کۆبوونەوەکانی ڕۆما دەرفەت بە هەردوو حکومەتەکە دەدەن کە دۆسیەکان ڕەوانەی تیمە تەکنیکییەکان بکەن، بۆ ئەوەی ئەوان سەرجەم ئەو بابەتانە چارەسەر بکەن، کە لە چوارچێوە گشتییەکەدا هاتوون، وەک ئامادەکارییەک بۆ جێبەجێکردنی بەندەکان لەسەر زەوی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان