بزووتنەوەی حەماس، کە هاوپەیمانی ئێرانە، داوای لەو وڵاته کرد وڵاتانی دراوسێی نەکاتە ئامانج.
حەماس له ڕاگهیهنراوێكیدا دهڵێ، "لە کاتێکدا مافی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی ئەم دەستدرێژییە بە هەموو ئامرازە بەردەستەکان و ڕەچاوکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دووپات دەکهینەوە، هاوكات داوا لە براکانمان لە ئێران دەکەین وڵاتانی دراوسێ نەکەنە ئامانج".
ئەمە یەکەمجارە حهماس بە ئاشکرا لێدوان لەسەر سیاسەتەکانی ئێران دەدات، هەرچەندە پێشتر لە کاتی شەڕدا هاوسۆزی خۆی لەگەڵ ئێران دەربڕیووە، بەڵام پێدەچێت ئێستا خۆی لە هەڕەشەکردن و هەر جۆرە کارێکی تۆڵەسەندنەوە بەدوور بگرێت.
لە لایەکی دیکەوە حیزبوڵڵای لوبنان کە هاوپەیمانی ئێرانە، لە 2ی ئهم مانگهوه دەستی بە هێرشەکانی بۆسەرئیسرائیل کردووه، ئهوهش بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە لە کوشتنی ڕێبەری باڵای پیشووی ئێران لە سەرەتای شەڕەکەدا.