ڕاستەوخۆ

سەندیکای شۆفێران لە سلێمانی: داوامانکردووە بەنزینخانەیەک تایبەت بکرێت بە پاس و تاکسی

reset font size increase font size

سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی، ئەحمەد ئازاد  ڕایگەیاند، داوایانکردووە بەنزینخانەیەک دابین بکرێت کە بەنزینی بە ۷٥٠ دینار بە پاس و تاکسییەکان بفرۆشێت، و تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە چاوەڕوانی وەڵامی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.

مەترسیی گرانبوونی نرخی هاتوچۆی پاس و تاکسی

سەرۆکی سەندیکای شۆفێران ئاماژەی بەوە دا کە بۆ یەکەمجارە نرخی بەنزین دەگاتە ئەم ئاستە بەرزە. ئەگەر بەنزینخانەکە دابین بکرێت، نرخی گواستنەوە وەک خۆی دەمێنێتەوە؛ بەڵام بە پێچەوانەوە، ئەگەر بەنزین دابین نەکرێت، گۆڕانکاریی گەورە لە نرخەکاندا دەکرێت:

پاسەکان: ئەو هێڵانەی ئێستا نرخی گواستنەوەیان ٥٠٠ دینارە دەبێتە ۷٥٠ دینار، و ئەوانەی ۷٥٠ دینارن دەکرێنە هەزار دینار.

تاکسییەکان: نرخی گواستنەوەی سەرنشین بەرز دەبێتەوە؛ ئەو شوێنانەی پێشتر سێ هەزار دینار بوون دەبنە چوار هەزار دینار، و ئەوانەی چوار هەزار دینار بوون دەبنە پێنج هەزار دینار.

سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی جەخت دەکاتەوە کە ئەگەر کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین چارەسەر نەکرێت، لە وەرزی خوێندنی ئەمساڵدا بارگرانییەکی زۆر لەسەر شانی خێزانەکان دروست دەبێت، بەو پێیەی زۆرینەی خوێندکاران بۆچوون و گەڕانەوەیان بۆ قوتابخانەکان پشت بە پاس و تاکسی دەبەستن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.