دوای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئامارەکان باس لە کوژران و برینداربوونی نزیکەی پێنج هەزار کەس دەکەن. کەسانی مەدەنی و منداڵان، بەشێکی بەرچاوی رێژەی قوربانییەکانی پێکهێناوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی هەرانا، لە ماوەی دوو حەفتەی یەکەمی شەڕدا لانیکەم چوار هەزار و 765 حاڵەتی قوربانیی مرۆیی تۆمار کراون. لەنێو ئەم قوربانییانەدا، بەشێکی بەرچاویان هاوڵاتییانی مەدەنین، بە جۆرێک کە هەزار و 298 کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، 205 منداڵیان لەنێودایە. هەروەها 654 هاووڵاتیی مەدەنی دیکەش لە ئەنجامی هێرشەکاندا بریندار بوون.
هاوکات، ئاماژە بە کوژرانی هەزار و 122 سەرباز دەکەن، بەهۆی سنوورداریی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە سەربازییەکان، ئەگەری هەیە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانیانی سەربازی زۆر لەم رێژەیە زیاتر بێت.
پارێزگای تاران بە ڕێژەی 39.53٪ زۆرترین هێرشی بەرکەوتووە. لە بەرامبەردا، پارێزگاکانی ئەردەبیل، خۆراسانی باکور، خۆراسانی باشور، گوڵستان و بە ڕێژەی تەنیا 0.06٪ کەمترین ئاستی هێرشیان تێدا تۆمار کراوە.
ڕێژەی هێرشەکان لە چوار پارێزگای سەرەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەیشتووەتە 10.93٪ی کۆی هێرشەکان بۆ سەر ئیران.