سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل رایگهیاند، پەکخستنی ئابووری ئێران دەبێتە هۆی ڕووخاندنی ڕژێم و دهبێت ئێران كۆتایی بێت.
یایر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دهڵێ، دەبێت لە کێڵگە نەوتییەکانی ئێران بدەین و ئابوورییهكهی لەناوبەرین.
دەشڵێت، ئەم شەڕە دەبێت کاتێک کۆتایی پێبێت کە ڕژێمی ئێران لەناوچوو و دامەزراوە ئەتۆمییەکان و پیشەسازی موشەکی بالیستیک لەناوببرێن و حزبوڵاش لە لوبنان کۆتایی پێبهێنرێت.