ڕاستەوخۆ

ژنە سیاسەتمەدارێکی کورد لە سوید : من و منداڵەکانم هەڕەشەی کوشتنمان لێ کراوە

reset font size increase font size

گولان ئەڤجی، سیاسەتمەداری کوردی ناوداری پارتی لێبرالی سوید وکاندیدی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ستۆکهۆڵم، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمیی سوید (SVT) ڕایگەیاند کە بۆ مانەوە لە مەیدانی سیاسەتدا "بایەخێکی گەورەی داوە" و خۆی و منداڵەکانی ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشتنی ڕاستەوخۆ بوونەتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە پەیامگەلێکی وەک "کاتی ماڵئاواییت زۆری نەماوە" ئاراستە کراوە.

ئەڤجی کە پێشتر وەک ئەندام پەرلەمان لە پەرلەمانی سوید کار کردووە و بۆ پڕکردنەوەی شوێنی یان یۆنسۆن گەڕاوەتەوە ناو سیاسەت، لە کاتێکدا ئەم لێدوانە دەدات کە سوید دوو هەفتەی تر خۆی بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکان ئامادە دەکات.

گولان ئەڤجی کییە؟

ناوبراو لە ٢٠ی ئابی ١٩٧٧ لە باکووری کوردستان لەدایکبووە، لە تەمەنی ٥ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی وەک پەنابەر ڕوویان لە وڵاتی سوید کردووە و لەوێ گەورە بووە

لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تاوەکو ناوەڕاستی ٢٠٢٦ وەک ئەندامی پەرلەمانی سوید لە شاری ستۆکهۆڵم نوێنەرایەتی کردووە.

لە ساڵی ٢٠٢٢ تا نیسانی ٢٠٢٤ سکرتێری گشتیی پارتی لیبڕاڵ بووە، و لە ٢٠١٤ تا ٢٠١٩ سەرۆکی "ژنانی لیبڕاڵ" بووە.

بە داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ، پرسە کوردییەکان و یەکسانی ناسراوە، و لە ساڵی ٢٠١٠دا دەنگی دا بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەن لە پەرلەمانی سویددا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.