ڕاستەوخۆ

بڵۆگەرێکی کوردی خەڵکی مەھاباد دەستبەسەر کرا و هەژمارەکەی لە ئینستاگرام داخرا

reset font size increase font size

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی هەنگاو کەوتوون، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٦، سەیران عەرەبی، بڵۆگەری جوانی کوردی خەڵکی مەھاباد، لەلایەن پۆلیسی سایبەری ئێران (فاتا) لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ دادگای مەھاباد گوازراوەتەوە.

 هەروەها بە فەرمانی دەزگای دادوەری، هەژماری کەسیی ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام داخراوە.

ڕووداوەکە پاش ئەوە هات کە بەڕێوەبەری پۆلیسی مەھاباد ڕایگەیاند؛ ناوبراو بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پۆست کە بە وتەی دەسەڵاتداران تێیدا سووکایەتی و قسەی گاڵتەجاڕارە بە محەممەد ماملێ، هونەرمەندی ناسراوی کورد کراوە، دەستبەسەر کراوە.

ئەو پۆستانە کاردانەوەی توندی بەشێک لە لایەنگران و هەوادارانی ئەو هونەرمەندەی لێکەوتەوە.

پۆلیسی شارەکە ڕاشیگەیاند، پڕۆسەی دەستبەسەرکردنەکە لەلایەن پۆلیسی سایبەرەوە و بە فەرمانی تایبەتی دادوەری جێبەجێ کراوە.

 ئەمە لە کاتێکدایە کە سەیران عەرەبی پێش دەستبەسەرکردنی، چەند ڤیدیۆیەکی بڵاوکردبووەوە و تێیدا داوای لێبووردنی لە بنەماڵەی ماملێ و ڕای گشتی کردبوو، هەروەها پۆستەکەشی سڕیبوەووە.

دەستبەسەرکردنی ئەم بڵۆگەرە کوردە و داخستنی هەژمارەکەی، هاوکات لەگەڵ گوشارە کۆمەڵایەتییەکان، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە سنووردارکردنی ئازادیی ڕادەربڕین لە ئاستی دەوڵەتی و کۆمەڵایەتیدا زیاتر کردووە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.