ڕاستەوخۆ

وەزیری دارایی عێراق داوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم دەکات

reset font size increase font size

 فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، داوای کرد لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەنێوان لیژنەکانی ئامادەکردنی موازەنە و شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆ تەواوکردنی پرۆژەی موازەنەی ساڵی 2027.

ساری لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا بۆ بەدواداچوونی موازەنەی "بەرنامە و ئەنجام"، جەختی لەسەر گرنگیی شەفافیەتی تەواو لە داتا و داهاتە داراییەکان کردەوە و گوتی ئەمە مەرجێکی سەرەکییە بۆ گەیشتن بە موازەنەیەکی واقیعی و ورد.

جێی  باسە ئەمە یەکەم جارە عێراق بۆ یەکەمجار موازەنەی 2027 بە شێوازی"موازەنەی بەرنامە و ئامانج" ئامادە دەکات و لە سەرەتادا ئەم سیستەمە لە دوو وەزارەت و دوو پارێزگا جێبەجێ دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیش لە 20ی ئابی 2026 ڕایگەیاندبوو کە پرۆژەی پشکی هەرێم لە موازەنەی 2027 تەواو کردووە و ناردوویەتی بۆ بەغدا، کە تێیدا ماف و سایستە داراییەکانی داراییی هەرێم و مووچەخۆران لەبەرچاو گیراوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.