ڕاستەوخۆ

وەزارەتی ناوخۆ: 98%ی هاووڵاتییانی عێراق کارتی نیشتمانییان بۆ کراوە

reset font size increase font size

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی تۆمارکردنی هاووڵاتیان لە پڕۆژەی کارتی نیشتمانی گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و تا ئێستا زیاتر لە 48 ملیۆن کەس تۆمار کراون.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد، نزیکەی 98%ی پڕۆسەی تۆمارکردنی هاووڵاتییانی عێراق لە پڕۆژەی کارتی نیشتمانی تەواو کراوە و ژمارەی گشتیی ئەو هاووڵاتیانەی تا ئێستا ناویان تۆمار کراوە گەیشتووەتە 48,266,503 هاووڵاتی.

لیوا میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ، لەبارەی بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکە ڕایگەیاند: "وەزارەتی ناوخۆ پێشکەوتنێکی باشی لە پڕۆژەی کارتی نیشتمانی بەدەست هێناوە، ئەم دەستکەوتەش لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدایە بۆ فەراهەم کردنی خزمەتگوزاری دیجیتاڵی لە ڕێکارە کارگێڕییەکاندا".

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن گوتیشی: "تەواوبوونی ئەم پڕۆسەیە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت لە بەهێزکردنی سیستەمی ئەمنی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا".

لیوا میقداد میری جەختی لەوە کردەوە، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە ستراتیژیەتی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین. گوتیشی: "کار دەکەین بۆ ئەوەی سیستەمی کارگێڕی بە تەواوی بکرێتە ئەلیکترۆنی و هاووڵاتییان بە ئاسانی دەستیان بە خزمەتگوزارییەکان بگات".

پڕۆژەی کارتی نیشتمانی یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژە نیشتمانییەکانی حکومەتی عێراق، کە ئامانج لێی یەکخستنی ناسنامەی هاووڵاتیان و دروستکردنی بنکەیەکی زانیاریی ورد و پێشکەوتووە بۆ هەموو دانیشتووانی عێراق.

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.