لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەش هاوڵاتیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستبەسەر کردوە و تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەش هاوڵاتیی کوردیان لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کردووە.
لە راپۆرتەکەدا هاتوە، شەش کەس بە ناوەکانی مانی عەبدوڵڵازادە، عەبدوڵڵا نەبیزادە، یوسف کلونکزادە، ئالان حیکمەتڕاد، مامەند خودادادی و کامەران ڕەسوڵ نەژاد لە شارەکانی پیرانشار، سەقز، ورمێ، شنۆ و نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەست بەسەر کراون.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم هاوڵاتییانە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە و تا ئێستا شوێنی ڕاگرتنیان و چارەنووسیان نادیارە، ئەمەش نیگەرانیی لای بنەماڵەکانیان و چالاکانی مافی مرۆڤ دروست کردووە.