گوڵستان کڵچ کۆچیگیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان (دەم پارتی)، لە لێدوانێکید لە بارەی پرۆسەی ئاشتی، جەختی لەوە کردەوە، بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی، پێویستە چوارچێوەیەکی دیموکراتی و یاسایی دەستەبەر بکرێت.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوتی: "لە دەسەڵاتەوە تا ئۆپۆزیسیۆن، لە کوردەوە تا تورک، بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕی جیاوازیان هەیە، ئەم پرۆسەیە وەک دەرمانێک وایە، پێویستە بە چوارچێوەیەکی دیموکراتی و یاسایی تاج لەسەر بنرێت و بێتە سەر ئەنجام".
گوڵستان کڵچ سەرنجی خستە سەر ئەو هەنگاوانەی، کە دەبێت لە قۆناغی دووەمی پرۆسەکەدا بگیرێنە بەر و گوتی: "پێداویستییە یاساییەکانی قۆناغی دووەم ڕوونن و ناکرێت پشتگوێ بخرێن. پێویستە ڕەوتی سیاسی بە هەنگاوی یاسایی خێراتر بکرێت".