ڕاستەوخۆ

نەتانیاهۆ: مارکۆ ڕۆبیۆ پێگوتم دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان هەڕەشەیە

reset font size increase font size

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەرپرسە ئەمریکییەکە بەڵێنی پێداوە, وڵاتەکەی ڕێکاری توند دژی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان دەگرێتەبەر.

ئەم لێدوانەی نەتانیاهۆ دوای دوورخستنەوەی کەریم خان، داواکاری گشتیی دادگای نێودەوڵەتی دێت، کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی پێشووی ئەو وڵاتە دەرکردبوو بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە کەرتی غەزە، کە ببووە هۆی ڕێگریکردن لە گەشتەکانیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، لادانی کەریم خان ڕاستییەکانی دروستبوونی ئەو تۆمەتانەی ئاشکرا کرد، کە پشێتر گوتبووی لە دۆسیەی گێچەڵی سێکسی و هەڵوێستە نا فەرمییە سیاسییەکانیەوە تێوەگلاوە.

نەتانیاهۆ جەختی کردەوە، مارکۆ ڕۆبیۆ هۆشداریی داوە لەوەی دادگای نێودەوڵەتی بووەتە مەترسی بۆ سەر ماف و سەروەریی وڵاتە دیموکراتەکان و هەڵوێستەکەی ئەمریکاشی بە پێشهاتێکی ئەرێنی و گرنگ پێناسە کرد.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.