ڕاستەوخۆ

پەروین بوڵدان: دوای پەیامی ئۆجالان دۆخی سوریا ئاسایی بوەوە 

reset font size increase font size

پەروین بوڵدان ژنە سیاسەتمەداری دیاری كورد لە توركیا دەڵێت: لەدواین دیداردا عەبدوڵا ئۆجالان پێی وتووە: كورد لەبەردەم پیلانێكی گەورەدایە. 

پەروین بوڵدان كە ئەندامی شاندی دەم پارتیە بۆ  كۆبونەوە لەگەڵ ئۆجالان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان  پەكەكە  هاوكات جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیاشە، ئاشكرایكرد: لەدوایین دیداریان لە ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجالان، داوای ئاساییكردنەوەی دۆخی رۆژئاوای كوردستان‌و كەمكردنەوەی بارگرژییەكانی كردووە بۆ ئەوەی رێگریی بكرێت لە كۆمەڵكوژیی گەلی كورد ‌و خوێنڕشتن، هەر بۆیە دوای پەیامەكەی بەڕێزیان ئەو دۆخەی ئێستا هەیە لەنێوان هەسەدە و حكومەتی دیمەشق دروست بوو. 

پەروین بوڵدان هەروەها دەڵێت: ئۆچەلان پێی وتوە نیگەرانە لە ئاسایشی گەلی كورد و كورد لەبەردەم پیلانگێڕییەكی نوێی هاوشێوەی 15ی  شوباتدایە. 

ئۆجالان هۆشداریی لە باودرۆخی رۆژاڤای كوردستان داوەو وتوێتی: كورد لە لێواری پیلانێكی نوێدایە بۆ ئەوەی كۆمەڵكوژ بكرێت. 
    

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.