ڕاستەوخۆ

ڕۆشنبیرانى ڕۆژئاڤاى کوردستان: پێویستە بە یەکڕیزى ڕووبەڕووى مەترسیەکان ببینەوە

reset font size increase font size

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕۆشنبیرانی ڕۆژاڤای کوردستان دەڵێن: لەسەروبەندى ئەنجامدانى ئەم هێرشانەى ئێستا بۆ سەر گەلی کورد، داواى یەکگرتوویی و یەکڕیزى گەلى کورد دەکەین و پێویستە لایەنە سیاسیەکانیش بەدەم ئەم بانگەوازەوە بێن.

گوتوشیانە: داوا لە ڕۆشنبیرانی سەرجەم ناوچەکانى کوردستان دەکەین بە قەڵەمەکانیان خزمەتی یەکڕیزی گەلى کورد بکەن و هەوڵەکانیان بۆ ئەو مەبەستە چڕ بکەنەوە.

لەوبارەوە شەپاڵ سەید یوسف ئەندامی دەستەی کارگێڕی هاوپەیمانی ڕۆشنبیرانی ڕۆژاڤای کوردستان دەڵێت: یەکگرتوویی کورد خەونی هەموو کوردێکە، چونکە هەوڵ و قوربانییەکی زۆرمان داوە لە ئێستاشدا ئەو هەنگاوە گرنگە بۆ ئەوەى ئازارەکانمان زیاتر نەبێت .

باسیلەوەشکرد: جەخت لە گرنگی ڕۆڵی ڕۆشنبیران لەم پرسەدا دەکەینەوە و پێویستە ڕۆشنبیران لە ڕێگەی چالاکیە ڕۆشنبیرییەکان و لە ڕێگای بیری ئازادەوە، بەبێ ترس لە حزبەکان، بیرۆکەکانی خۆیان دەرببڕن.

هەروەها حسێن ئەحمەد نوسەر و ڕۆژنامەنوس دەڵێت: لە ئێستادا یەکگرتوویی بۆ کورد لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە، چونکە دوژمن لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان، بۆ ئەوەی بتوانین لە دژی دوژمن بوەستینەوە، پێویستە ئێمە یەکڕیزبین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى پێنج ڕۆژە لە ڕۆژئاڤاى کوردستان دژى ئەو هێرشە درۆنى و موشەکیانەى دەکرێتە سەر هەرێمى کوردستان لە ناوچە جیاوازەکان خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.