لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، لەگەڵ یۆهان وادەفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
لە دیدارەکەدا بە وردی تیشک خرایە سەر بارودۆخی ئێستای سوریا، داهاتووی پڕۆسەی سیاسی و گرنگیی پاراستنی دەستکەوتەکانی ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.
ههروهها گفتوگۆیان لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ کێشەکانی سوریا كرد بە جۆرێک، یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکە بپارێزرێت و مافی هەموو پێکهاتەکانیش لە چوارچێوەی دیموکراسیدا مسۆگەر بکرێت.
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە پاراستنی تایبەتمەندیی ناوچە کوردییەکان كراوهتهوه، وەک بەشێکی سەرەکی لە هەر نەخشەڕێگایەکی داهاتووی سوریا.