ئهمڕۆ کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنرا، دواین كۆبونهوهی خۆی ئهنجامدا سهرۆكی پهرلهمانیش وتی، لهمهودوا ههنگاوه یاسایی و ئیدارییهكان دەستپێدەکەن.
نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، ئێمە خوازیاری برایەتییەکی هەمیشەیین له نێوان کورد و تورکدا.
وتیشی، ئەمڕۆ 21مین کۆبوونەوەو کۆتا کۆبوونەوەی کۆمیسیۆن ئەنجامدەدەین، ڕاپۆرتی کۆمیسیۆن حەوت بابەتی گرنگ لەخۆدەگرێت ئهوانیش ئهمانهن، کارەکانی کۆمیسیۆن، ئامانجەکانی کۆمیسیۆن، برایەتی نێوان کورد و تورک، هەڵسەنگاندنی لایەنەکانی پەرلەمان بۆ پڕۆسەکە، چەک سوتاندن و هەڵوەشانەوەی پەکەکە، ئەو یاسایانەی کە بۆ پڕۆسەکە پێویستن، هەروەها پڕۆسەی دیموکراتیکبوونی تورکیا.
کورتوڵموش باسی لهوهكرد، ئەم کۆمیسیۆنە لە چوارچێوەی دیموکراتیکبوونی تورکیا و کۆتاییهاتنی پرسی تیرۆر لە وڵاتەکەماندا دامەزرا، ئەم پڕۆسەیە تەنها لە چوارچێوەی سەربازیدا نییە و پڕۆسەیەکی هەمە لایەنەیە و برایەتی کورد و تورک لەخۆدەگرێت.
ڕاشیگەیاند، ڕاپۆرتەکە چاکسازی ئیداری و یاسایی لەخۆدەگرێت و بەدوورە لە یاسای لێبوردن، دەستورێکی نوێ بۆ تورکیا لە چوارچێوەی کارەکانی کۆمیسیۆنی ئێمەدا نابێت.