میدیاکانی عێراق ئەو مەرجانە ئاشکرا دەکەن کە ئەمریکا بۆ عێراقی داناوە، کە یەکێک لە مەرجەکان لابردنی نوری مالکییە لە خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق.
بەشێک لە میدیاکانی عێراق، ئاماژەیان بەوەکردووە، بەرپرسانی کۆشکی سپی لە رێگهی، نزار خەیروڵا باڵوێزی عێراق لە ئەمریکا، مهرجهكانیان گەیاندووهتە سەرکردایەتی عێراق، خاڵەکانیش خۆیان لە چەندین بابەتی جیاواز دەبیننەوە.
له مهرجهكانی ئهمریكا بۆ عێراقدا هاتووه، چەکدانانی گروپەکانی نزیک لە ئێران و هەڵوەشاندنەوەیان لە ماوەی شەش مانگ بۆ ساڵێك، رێگری تەواوەتی بکرێت لە سپیکردنەوەی پاره.
ههروهها سیستەمی دادوەری لە عێراق چاکسازی تێدابکرێت و دوربخرێتەوە لە ژێر هەژموونی میلیشیاکان، هاوكات هەموو راوێژکار و بریکارەکانی ئێران لە دامودەزگاکانی عێڕاق دەربکرێن، حەشدی شەعبیش نەبێتە سوپایەک هاوشانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ.
مهرجێكی دیكهی ئهمریكا ئهوهیه، حكومەتی داهاتووی عێراق لە كەسانی لێهاتوو پێكبهێندرێت كە تەنیا لەبەردەم گەلی عێراق بەرپرسیار بن و پابەند بن بە دەوڵەتی عێراق و بەرژەوەندییەكانی.
دواین مهرجی واشتن بۆ بهغداد ئهوهیه، عێراق هاوبەشیی ئابووری و ئەمنیی بەهێز و بەردەوامی لەگەڵ ئەمریکا گرنگی پێبدات.