ڕاستەوخۆ

به‌هۆی دۆسیه‌كانی ئێپستینه‌وه‌ براکەی شای بەریتانیا دەستگیر کرا

reset font size increase font size

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ شازادە ئەندرۆ کوڕی دووەمی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم كه‌ ناوی له‌ دۆسییه‌كانی ئێپستندا هاتووه‌، بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری نەشیاو لە شوێنی گشتیدا لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە لەناو ماڵەکەی خۆی دەستگیرکرا.

شازادە ئەندرۆ، لەناو ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی ئۆکسفۆرد لە رۆژهەڵاتی بەریتانیا دەستگیر کرا، کە بەگوێرەی زانیارییەکانی تەلەگرافی وڵاتەکە بە شەش ئۆتۆمبێلێ پۆلیس کە هیچ هێمایەکی لەسەر نەبووە چوونەتە ناو ماڵەکەی لە کاتی ئاهەنگێڕانی رۆژی له‌ دایكبوونیدا كه‌ تەمەنی بووەته‌ 65 ساڵ ده‌ستگیركراوه‌.

ئه‌وه‌شهاتووه‌ ده‌ستگیركردنی به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ بووه‌ شازاده‌ ئه‌ندرۆ ناوی لەگەڵ جێفری ئێپستین هاتووه‌ كه‌ بازرگان و دەستدرێژیکاری سەر منداڵانه‌.

هەرچەندە چەندجارێک، شازادەکە رەتیکردووەتەوە هیچ کارێکی هەڵەی ئەنجام دابێت، بەڵام پۆلیس دەڵێت تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی کاری نابەجێ لە شوێنی گشتیدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.