گه‌رماۆكانی سه‌ر كۆبانێ له‌لایه‌ن گروپه‌كانی سه‌ر به دیمه‌شق به‌رده‌وامن و كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی شاره‌كه دروستكردووه.
ئاژانسی هەواڵی هاوار لە رۆژاڤای کوردستان بڵاویكرده‌وه، لە ئەنجامی بەردەوامیی گەمارۆکان، کەرتی تەندروستی لە کۆبانێ توشی قەیران و بەرەو پەککەوتن دەچێت، نەبوونی دەرمان و رێگریکردن لە گەیشتنی پێداویستییە پزیشکییەکان، زۆربەی ناوەندە تەندروستییەکانی رووبەڕووی ئاستەنگی جدی کردوه‌ته‌وە.
ده‌شڵێ، دۆخی منداڵان لە هەمووان نالەبارترە، لە دەرمانخانەکان و بازاڕەکانی کۆبانێ، شیر و دەرمانی منداڵان زۆر بەکەمی ماون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تاقیگەی ناوەندیی کۆبانێ بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پێویسته‌وه، ئەگەری هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا خزمەتگوزارییەکانی رابگرێت، نەخۆشخانەکانیش تەنها بەو بڕە دەرمانە کەمەی کە لە کۆگاکاندا ماوە، کار دەکەن.