یاریزانێکی ئامەد سپۆر بەهۆی بەشداریکردنی لە هەڵمەتی "کەزی"دا لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت
چەکدار ئۆرهان، یاریزانی یانەی ئامەد سپۆر، بەهۆی دەربڕینی خۆشی لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵ بۆ یانەکەی و هۆنینەوەی قژی، ڕەوانەی لیژنەی دیسپلینی تۆپی پێی تورکیا کرا.
ئەم یاریزانە بە تۆمەتی "پروپاگەندای ئایدۆلۆژی" ڕەوانەی لیژنەکە کراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە یانەکە پێشتر بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی هەوادارانی لە پەڕەی فەرمی ئینستاگرامی خۆی لە کاتی هۆنینەوەی کەزی لەناو یاریگاکەیدا سزای ٨٠٢ هەزار و ٥٠٠ لیرەی تورکی و قەدەغەکردنی ئامادەبوونی سەرۆکی یانەکە "نیهاد ئەرەن" لەناو یارییەکاندا بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بەسەردا سەپێنرا.