ڕاستەوخۆ

ئیسرائیل: تا سەرکەوتن دژی ئێران بەردەوام دەبین

reset font size increase font size

وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل جەخت لە بەردەوامیی هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر حکومەتی ئێران دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیان لەگەڵ ئەمریکا، تا بەدیهێنانی تەواوی ئامانجەکانیان و سەرکەوتنی کۆتایی بەردەوام دەبن.

ئیزرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکیی هێرشەکانیان لێدانی بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران و بەسیج و بەرپرسانی ڕژێمە، تا دەرفەت بۆ گەلی ئێران بڕەخسێت ئەو سیستمە بڕوخێنن.

لەلایەکی دیکەوە، ئەیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ئێران، تا ئێستا بە هەزاران سەرباز و فەرماندەی سوپای پاسداران کوژراون.

زەمیر گوتی، هیچ کەسێک پارێزراو نییە و دەستی سوپای ئیسرائیل دەگاتە هەر لایەنێک کە بیەوێت زیان بە هاوڵاتیانمان بگەیەنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.