سەرەڕای ئەوەی تەمەنی زیاتر لە 140 ساڵە، بەڵام قەیسەری کۆیە هێشتا وەک بازاڕێک بۆ خەڵکی سنورەکە کراوەیە و ڕۆژانە چەندین کاسبکار کاری تێدا دەکەن.
لێپرسراوی فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە دەڵێت، قەیسەرییەکە و مێژووەکەی، گەواهیدەری ئەوەن، کە ناوچەکە مێژوویەکی دێرینی لە ئاوادانی و بازرگانیدا هەیە.