ڕاستەوخۆ

ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

reset font size increase font size

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی بۆ سەر ناوچەکانی کۆیە و شارباژێڕ ڕاگەیاند. بەپێی ئامارەکە، لە ئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا چەند هێرشێک بە درۆنی بۆمبڕێژکراو کراونەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان:

هێرشەکانی کۆیە: لە نێوان کاتژمێر 12:35 بۆ 14:00ـی ڕۆژی دووشەممە، 27ـی تەممووزی 2026، بە 5 درۆن هێرشکرایە سەر شاری کۆیە و دەوروبەری.

هێرشی شارباژێڕ: کاتژمێر 05:20ـی بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، 28ـی تەممووزی 2026، بە 1 درۆن هێرشکرایە سەر ناوچەی شارباژێڕ.

دەزگای ئاسایش جەختی کردووەتەوە کە لە ئەنجامی تەواوی ئەو هێرشە درۆنییانەدا هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.