ڕاستەوخۆ

ماوەی 34 ڕۆژە هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران زۆر سنور دارکراوە

reset font size increase font size

سایتی نێت بلاکس ڕایدەگەیەنێت، سنوردارکردنی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران گەیشتووەتە 792 کاتژمێر و بەشێوەیەکی فەرمیش ماوەی 34 ڕۆژە ئینتەرنێت لە ئێران زۆر سنور دارکراوە.

سایتی نێت بلاکس، تۆڕێکی جیهانییە کە چاودێریی کێشە و گیروگرفتەکانی ئینتەرنێت لەسەرانسەری جیهان دەکات و دەڵێت، تەنها 1٪ـی هاوڵاتییانی ئێران ئئینتەرنێتییان هەیە، ئەوانیش بەرپرسان و کەسانی سەر بە حکومەتی ئێرانن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نێت بلاکس، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە پەرەسەندنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی ئێران دەکەن و ئەوە هاتووە، بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییانی ئێرانی دەرەوەی وڵات بێ ئاگان لە چارەنووسی خێزان و هاوڕێکانیان و پەیوەندییەکانیان بە توندی بەرتەسک کراوەتەوە.

نێت بلاکس، تۆڕێکی جیهانییە کە چاودێری کێشەو گیروگرفتەکانی ئینتەرنێت لەسەرانسەری جیهان دەکات و ڕۆژانەش ڕاپۆرتی هەیە لەسەر دۆخی ئینتەرنێت لەوڵاتانی جیهاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.