ئەو ماڵانەی عه‌فرین، کە پێشتر لەلایەن خێزانی چەکدارەکانەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو، پێش چۆڵکردنیان بە تەواوی تاڵان کراون.
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا 400 خێزانی ئاواره‌ی عه‌فرین گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان، به‌ڵام ماڵ‌وحاڵیان له لایه‌ن خێزانی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه وێران كراوه و ته‌نانه‌ت وایەری کارەبا، پەنجەرە و دەرگاکانیشیان لێکراوەتەوە و دزراون، بە جۆرێک ته‌نها پاشماوەی خۆڵ و خاشاک لە ناو ژوورەکاندا جێهێڵدراوە.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه یه‌كێك له خێزانه ئاواره‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، خراپیی و تێكوپێكدانی خانووه‌كان و تاڵانكارییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
له ماوه‌ی ڕابردوودا لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا، یەکەم کاروانی ئاوارەکانی عەفرین، کە لە ناوچەی جەزیرە نیشتەجێ بوون، گەیشتنەوە زێدی خۆیان.