ڕاستەوخۆ

رۆژهەڵاتی کوردستان؛ چارەنووسی باوک و کوڕێک بە نادیاری ماوەتەوە

reset font size increase font size

دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر شوێن و دۆخی تەندروستییان لەبەردەستدا نییە.

بە گوێرەی زانیارییە ناوخۆییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، دوای تێپەڕبونی هەفتەیەک بەسەر دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی محێدین مەعروف‌نیا و کوڕەکەی بێهنام مەعروف‌نیا، تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

هەفتەی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

بنەماڵەی مەعروف‌نیا ڕایانگەیاندووە، سەرباری بەدواداچوونی بەردەوام، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراوە، لەبەردەستدا نییە.

هەروەها بێبەشکردنی ئەم گیراوانە لە مافی بینینی پارێزەر و نەبوونی پەیوەندیی تەلەفونی، نیگەرانییەکی قووڵی لای بنەماڵەکەیان دروست کردووە. ئەوان مەترسییان هەیە، ئەم دوو کەسە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خرابێتنە ژێر گوشاری دەروونی و جەستەیی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.