ڕاستەوخۆ

لوبنان ئامادەی دانوستانه‌ لەگەڵ ئیسرائیل 

reset font size increase font size

سەرۆکی لوبنان لە پێناو کۆتاییهێنان بە پەرەسەندنی ململانێیەکان، داوای دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل دەکات، ڕەخنەی توندیش لە ئێران دەگرێت.

وتەبێژی جوزێف عەون سەرۆککۆماری لوبنان بە بی بی سیی ڕاگەیاندووە، شەڕەکە زیانێکی وێرانکەری بەسەر لوبناندا هێناوه‌ بۆیە سەرۆکی لوبنان ئامادەیە بۆ ئاگربەستێکی تەواو لەگەڵ داماڵینی چەک لە حزبوڵا.  

ئاماژەی بەوەشکردوە، حزبوڵای لوبنان هیچ سودێكی بۆ بەرژەوەندییەکانی لوبنان و ژیانی گەلەکەی نییه‌ و دەیانەوێت لوبنان لە ناو ئاژاوە گێڕییدا بمێنێتەوە.

لە بەرانبەردا بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتی، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و چەکداماڵینی حزبوڵا ئەرکی لوبنانە.

لەلایەکی دیکەوە، حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.