ڕاستەوخۆ

سەرۆکی حکومەت دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات

reset font size increase font size

بۆ بەدواداچوونی ڕووداوە نەخوازراوەکانی ئاگرکەوتنەوەی دوێنێ شەو و ئەمڕۆی شاری سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئابی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی، دۆخی شارەکەی تاوتوێ کرد.

سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر بە کەوتنەوەی ئەو ئاگرانە دەربڕی و پارێزگار و بەرپرسانی شارەکەی ڕاسپارد کە ڕێکارەکانی پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی هاووڵاتییان توندتر بکەن.

هەروەها هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی حکومەتی بۆ پارێزگەی سلێمانی دووپات کردەوە.

لە کۆتایی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مەسرور بارزانی هیواخواست بریندارانی ئەو ڕووداوە ناخۆشانە زووتر چاکببنەوە و سەلامەت بن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.