بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی "سوريا الآن"ی سەر بە کەناڵی ئەلجەزیرە، ڕوکن جەمال، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) ڕایگەیاندووە، یەکینەکانیان لەژێر ناوی "هێزە تایبەتەکان"دا تێکەڵی وەزارەتی ناوخۆی سوریا دەبن.
گوتەبێژی یەپەژە ئاماژەی بەوە کردووە، ژمارەی ئەو شەرڤانانەی تێکەڵی وەزارەتی ناوخۆی سوریا دەبن دەگاتە 1,500 شەڕڤانی ژن.
هەروەها ئاشکراشی کردووە، بەشێک لەو هێزانە لە شارەکانی کۆبانێ، حەسەکە، قامشلۆ و دێرک بڵاوەیان پێ دەکرێت و جێگیر دەکرێن.