سەرۆكی ئەنجومەنی كارگەكانی غازی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ لەناو شار 35 هەزار بتڵی غاز بە کۆبۆنی خۆراک دابەش دەکرێت.
کۆچەر تاهیر، سەرۆكی ئەنجومەنی كارگەكانی غازی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتوودا نزیکەی 17 هەزار بتڵ دابەشدەکرێت و قەیرانی غاز کۆتایی دێت .
گوتیشی، پێش جەنگەکە 120 تۆن غاز دەهات بۆ سلێمانی لە ئێستادا بۆ 140 تۆن زیادکراوە و بڕیاریشە لە سبەینێوە بۆ 160 تۆن زیاد بکرێت.
جەختی لەوەشکردەوە، ئەگەر جەنگ دەستپێنەکاتەوە ئەوا لە سەری مانگەوە بەبێ کۆبۆن غاز بۆ هاووڵاتیان بەردەست دەبێت.