ڕاستەوخۆ

تاران هەڕەشەی داخستنەوەی گەرووی هورمز دەکات

reset font size increase font size

محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران لانەبات، گەرووی هورمز بە کراوەیی نامێنێتەوە و دەشڵێت، متمانەیان بە ترەمپ نییە و بە "درۆزن" ناوی دەبات.

تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی ئێران گەرووی هورمزی بە ڕووی کەشتییەکاندا کردەوە تاران هەڕەشەی کرد، ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە گەمارۆدانی دەریایی بەندەرەکانی ئێران، ئەو گەرووە ستراتیژییە جارێکی دیکە دادەخەنەوە، ئەم گرژییە هاوکات بوو لەگەڵ گوتارێکی دۆناڵد ترەمپ، لە ویلایەتی ئەریزۆنیا.

لایەنی ئێرانیی پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەن، یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئەو وڵاتە بۆ هیچ شوێنێک نەگوازرێتەوە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ داواکارییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆمەکە بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە.

محەمەد باقر قاڵیباف، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس، دۆناڵد ترەمپی بە "درۆزن" تۆمەتبار کردووە و نوسیوویەتی، "سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی یەک کاتژمێردا حەوت بانگەشەی کرد کە هەر حەوتیان درۆ بوون".

گومانی خستووەتە سەر داهاتووی دانوستانەکان و دەڵێت، "ئەمریکا بەم درۆیانە لە جەنگدا سەرنەکەوتووە و لە دانوستانیشدا ناگاتە هیچ شتێک".

ئەم کاردانەوەیە دوای ئەوە هات، دۆناڵد ترەمپ، نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 17ـی نیسانی 2026، دوای سوپاسکردنی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز جەختی کردەوە، تا کاتی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی، گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوام دەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.