سێنتکۆم نەخشەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و دوورگەکان بە جێناکۆک ناودەبات و ناوی كهنداوی فارسیشی بۆ كهنداوی عهرهب گۆڕیووه.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، نەخشەیەکی نوێی ناوچەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا گۆڕانکاریی جەوهەری لە ناونیشانە جوگرافییەکان و پێگەی سنوریی هەندێک ناوچەدا کردووە، ئەمەش ناڕەزایەتییەکی زۆری لای ئێرانییەکان دروستکردووە.
لە نەخشەکەدا، ناوی کەنداوی فارس گۆڕدراوە بۆ کەنداوی عەرەبی.
سێنتکۆم، هەرسێ دوورگەی تۆنبی گەورە، تۆنبی بچووک و ئەبوو موسای وەک ناوچەی جێناکۆک، لە نێوان ئێران و ئیماراتدا ناساندووە.