ڕاستەوخۆ

مەسعود پزشکیان: ئەگەر شەهیدمان بکەن، کەسانی باشتر لە ئێمە وڵات بەڕێوە دەبەن؛ ئیتر ناتوانین بەنزین بە هەرزان بفرۆشین

reset font size increase font size

مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی زانکۆکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ئەگەر بەرپرسانی ئێران شەهید بکرێن، کەسانی دیکە هەن کە لەوان باشترن و بۆ سەربەرزیی گەل و پاراستنی خاکی وڵاتەکەیان ئامادەن گیانیان ببەخشن.

پزشکیان لە گوتەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە چینی دانشگاهی و خوێندکاران ڕۆڵی سەرەکییان هەیە و دەتوانن ئێران لەو بارودۆخە سەختەی تێیکەوتووە ڕزگار بکەن.

سەرۆککۆماری ئێران لە بەشێکی تری قسەکانیدا باسی لە کێشەی سووتەمەنی و نرخی بەنزین کرد و ڕایگەیاند: "ناتوانین ئیتر بەنزین بە 1,500 تمەن بفرۆشین، لە کاتێکدا تێچووی دابینکردن و گواستنەوەکەی 5,000 تمەنە." لەگەڵ ئەوەشدا، پزشکیان هۆشداری دا کە هەر گۆڕانکارییەکی خێرا و لەپڕ لە نرخی سووتەمەنیدا دەبێتە هۆی تێکدانی بارودۆخی کۆمەڵگە و دروستبوونی ئاڵۆزی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.