بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، توانیوویانە دەستبەسەر هەژدە تۆڕ و نۆ ماسی ڕاوکراوى قەبارە جیاوازدا بگرن و ڕێکارى یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکارانیش دەگیرێتەبەر.
بەڕێوبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە سنوری قەزای شارەزوور بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی ماسی و پاراستنی دەریاچەی دەربەندیخان لە سەرپێچیکاران، توانرا هەژدە تۆڕ و نۆ ماسی ڕاوکراوى قەبارە جیاواز دەستیبەسەردا بگیرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی دەرچوونێکی دیکە بۆ دەریاچەی دەربەندیخان توانرا لە سنوری زەڵم و گردە درێژ دەستبگرن بەسەر پێنچ تۆڕی نانەوە و یەک کەڵەکدا، بەڵام هیچ ماسییەکی پێوە نەبوو.