ڕاستەوخۆ

لە گەرووی هورمز هێرشکرایە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر

reset font size increase font size

دەستەی ده‌ریایی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگەیاند، لە نزیک کەفاری عومان لە گەرووی هورمز هێرش كراوەتە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر و بەو هۆیەوە زیان بە بزوێنەرەکەی کەوتووە و لێچوونی نەوت ڕوویداوه.

دەستەی چالاکیی بازرگانیی دەریای نێودەوڵەتیی بەریتانیا ڕایگەیاند، لە دووری ٢١ میلی دەریایی باکووری ڕۆژهەڵاتی خەسەب لە کەناراوەکانی عومان لە گەرووی هورمز، لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە هێرشکراوەتە سەر کەشتییەکی نەوت هەڵگر، بەو هۆیەوە زیان بەر ژووری بزوێنەری کەشتییەکە کەوتووە.

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، بەهۆی ئەو هێرشەوە لێچوونی نەوت لە کەشتییەکە دروست بووە و بووەتە هۆکاری پیسبوونی ژینگە لە کەناراوەکانی عومان لە گەرووی هورمز.

بەهۆی بارگرژییەکانی ئەمريکا و ئێران لە گەرووی هورمز، جووڵەی کەشتیوانیی نێودەوڵەتیی تا ڕادەیەکی زۆر پەکیکەوتووە و ناوەناوە هێرش دەکرێتە سەر ئەو کەشتییە بازرگانیانەشی تەنانەت ڕێڕەوی عومان لە گەرووی هورمز بەکاردەهێنن

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.