ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دادی ئێران: دەستمان بەسەر 262 موڵکدا گرتووە

reset font size increase font size

گوتەبێژی وەزارەتی دادی ئێران ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر 262 موڵک و ماڵی هاوڵاتییاندا گرتووە، بە تۆمەتی پەیوەندییان بە دوسیە ئەمنییەکانەوە.
ئەسغەر جیهانگیر، گوتەبێژی وەزارەتی دادی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی، بەتۆمەتی "سیخوڕی و هاوکاریی دوژمن"  لێکۆڵینەوەیان سەبارەت بە 722 موڵک کردووە و دەستییان بەسەر 262 یەکە و موڵک لە پارێزگاکانی تاران، گەیلان، ئەلبورز، مازەندەران و ئەسفەهاندا گرتووە.
ئەسغەر جیهانگیر دەشڵێت، بڕیاری کۆتایی وەزارەتی داد لەسوودی گەلی ئێران دەبێت، بەڵام هیچ گوتەیەکی سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسانە ڕانەگەیاند، کە دەست بەسەر موڵک و ماڵەکانیان دا گیراوە و جەختی لەوەشکردەوە، سزای سیخوڕیکردن لەو وڵاتە بە بەراورد بە جاران لێکەوتەی قورستر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.