سه‌ره‌ڕای دواخستنی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتن له سویسرا، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان ده‌ڵێت، هیچ كێشه‌یه‌ك له به‌رده‌م ڕێككه‌وتنی ئه‌و دوو وڵاته‌دا نییه.
محه‌مه‌د ئیسحاق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌رقاڵیی به‌رپرسانی ئێران به مه‌راسیمه‌كانی مانگی موحه‌ره‌م، ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له سویسرا دواخراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ گرفت و كێشه‌یه‌ك له به‌رده‌م ڕێككه‌وتنی تاران و واشنتن نییه و پێویستە له‌ماوه‌ی 60 ڕۆژدا دانوستانه‌كانیان ته‌واو بکەن.
هاوکات، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویسراش ڕایگه‌یاند، گفتوگۆ و دانوستانی ئه‌مڕۆی نێوان تاران واشنتن كه بڕیاربوو له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌بچێت، دواخراوه.
هەروەها، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئاماژەی بەوەکردووە، گه‌شتی جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سویسرا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.