ڕاستەوخۆ

تورکیا بەدرێژایی 305 کیلۆمەتر بەربەستە ئەمنییەکانی سەر سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان توندتر دەکات

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی ڕێکارە ئەمنییەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنووری پارێزگای وان لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەشێکی زۆری پڕۆژەی بونیادنانی دیوار و بەربەستە ئەمنییەکان لەسەر هێڵی 305 کیلۆمەتریی سنوورەکە کۆتایی پێ هات.

پارێزگای وان لە باکووری کوردستان خاوەنی درێژترین سنووری وشکانییە لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بە گوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ئامانج لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێکارە، ڕووبەڕووبوونەوەی "تێرۆر، قاچاخچێتی و کۆچبەریی نایاسایی"یە. پڕۆژەکە لە ساڵی 2021ەوە دەستی پێکردووە، ناوچەکانی چالدێران، قەلقەلی، سەراو و ئەلباک دەگرێتەوە، تا ئێستا 235 کیلۆمەتری تەواو بووە و کارکردن لە 70 کیلۆمەتری کۆتایی لە ناوچەی ئەلباک بەردەوامە.

لە بەشێک لە هێڵەکەدا کە درێژییەکەی شەش کیلۆمەترە و خاوەنی جوگرافیایەکی سەختە، بۆ یەکەمجار سیستەمی دیواری پۆڵایینی مۆدۆلار بەکار هێنراوە، دیوارەکە پێکهاتووە لە بنکەیەکی کۆنکرێتی بە بەرزیی یەک مەتر، پێنج مەتر پۆڵا و 90 سەنتیمەتر تەلی دڕكاوی.

جگه لە هەڵکەندنی خەندەق و دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی، هێڵەکە بە سۆنەری پێشکەوتوو، کامێرای گەرمی، ڕادار، سیستەمی دژە دڕۆن و درۆنی چاودێری پڕ چەک کراوە و هێزەکانی کۆماندۆی تورکیا و نیشانەشکێن لە خاڵە گرنگەکاندا جێگیر کراون.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.