ئاژانسی نۆڤۆستی ڕوسیا ڕایگەیاند، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران بریندارە، به‌ڵام دۆخ و تەندروستی خراپ نییه.
ئاژانسی هه‌واڵی نۆڤۆستی ڕوسیا، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای دیپلۆماسیی ئێرانییەوە بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت، موجته‌با خامنه‌یی، ڕێبه‌ری ئێران پێكراوه، به‌ڵام دۆخی مه‌ترسیدار نییه و كاری نه‌كردووه‌ته سه‌ر كاروباره‌كانی و ده‌توانێت ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌ببات.
ئاژانسی نۆڤۆستی ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ڕهتكردووەتەوە، كه باس له گواستنه‌وه‌ی ڕێبه‌ری نوێی ئێران ده‌كه‌ن بۆ ڕوسیا.
مانگی ڕابردووش ڕۆژنامه‌ی جه‌ریده‌ی كوەیتی بڵاویكرده‌وه، موجته‌با خامنه‌یی، ڕێبه‌ری نوێی ئێران له بۆردومانه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر تاران بریندار بووه و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی ڕوسیا كراوه، به‌ڵام ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، 1ـی نیسانی 2026، ئیسماعیل بەقایی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: باری ته‌ندروستی ڕێبه‌ری نوێ زۆر باشه و بەشێوەیەکی باش کارەکانی بەڕێوە دەبات.