ئه‌مریكا تا رۆژی هه‌ینیی مۆڵه‌تی داوه‌ته هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران به دڵی ئه‌مریكا و دوور له ده‌سه‌ڵاتی ئێران یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه به پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غداده‌وه، بڵاویكرده‌وه، تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غداد و هه‌ولێر، به روونیی و راشكاویی هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی ئه‌مریكای به عێراقیه‌كان راگه‌یاندووه ده‌بێت حكومه‌تێكی به‌هێز و دوور له ده‌ستێوه‌ردانی ئێران پێكبهێنرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تۆم بارام به سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی راگه‌یه‌ندووه رۆژی هه‌ینیی دوا مۆڵه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتویه‌تی، تۆم باراك هۆشداریداوه له پێكهێنانی حكومه‌تێك به دڵی ئه‌مریكا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكی نزیك له ئێران پێكبهێنرێت، ئه‌وا خۆتان به‌رپرسیارن له هه‌ر سزا و هه‌ڵوێستێكی توند كه رووبه‌ڕووتان ده‌بێته‌وه.