ئه‌نجومه‌نی ئاوارەکانی عەفرین ڕایگەیاند، گروپێكی دیكه‌ی ئاواره‌كان كه 500 خێزانی عه‌فرینن، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه ته‌واو كردووه و چاوه‌ڕێی بڕیاری گه‌رانه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ڵێت، لە چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر گەڕانەوەی کاروانی دووەمی ئاوارەکانی عەفرین و شەهبا دەکرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، زۆربەی ئاوارەکان لە قوتابخانە و مزگەوتەکانی شارەکانی دیكه‌ی رۆژاڤای کوردستان جێگیرکراون، هەربۆیە سەرەتا پێویستە ئەو ئاوارانە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
به‌شێك له ئاواره‌كانیش به "ئاژانسی هه‌واڵی هاوار"یان ڕاگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتنی هه‌سه‌ده و حكومه‌تی كاتیی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان، به‌ڵام خێزانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه عه‌فرینیان داگیركردووه و پێشتر چوونه‌ته سه‌ر ماڵ‌وحاڵیان، ئاماده نین خانووه‌كان چۆڵ بكه‌ن و داوای پاره له خاوه‌ن ماڵه ڕه‌سه‌نه‌كان ده‌كه‌ن.
هاوکات لەگەڵ ئاوارەکانی عەفرین، ئاوارەکانی سەرێکانی و گرێسپی، چاوەڕێی گەڕانەوە دەکەن.