ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی: ئاشتیی هەمیشەیی بە بەشداریی ژنان مسۆگەر دەبێت

reset font size increase font size

دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چوارچێوە لە پەرلەمانی تورکیا، ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند کە ئاشتیی هەمیشەیی تەنها بە نوێنەرایەتیی یەکسان و ئیرادەی ئازادی ژنان دەبێت.

پڕۆژەیاسای ناوبراو کە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا ئامادە کرابوو، لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەماندا بە کۆی 468 دەنگ پەسەند کرا.

ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە، پەسەندکردنی ئەم یاسایەی وەک هەنگاوێکی گرنگ لە ڕێگەی بنیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا هەڵسەنگاند.

 جەختی لەوە کردەوە کە ژنان "کارەکتەری سەرەکیی" دروستکردنی ئاشتين و بەردەوام دەبن لە گەورەکردنی تێکۆشان و ئیرادەیان بۆ ژیانێکی یەکسان و ئازاد.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.