بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و دروستبوونی گرفت لە سیستمی کارەبای ٢٤ کاتژمێریدا، مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی جارێکی دیکە دەستیان بە کارکردن کردەوە و نرخی هەر ئەمپێرێکیان بۆ ئەم مانگە دیاریکرد.
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی کارکردنی بەردەوام و کەمیی بڕی گاز لە بازاڕدا نرخەکەی گران بووە. بەپێی نرخە دیاریکراوەکە، بۆ ۱۲٥ کاتژمێر کارکردن، نرخی هەر ئەمپێرێک بە ٨ هەزار دینار دیاریکراوە.
هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە بڕی پسوولەی مانگانە لە مۆلیدەیەکەوە بۆ یەکێکی دیکە جیاوازە، هەروەها ئەو مۆلیدانەی لەلایەن قایمقامیەتی سلێمانییەوە قەرزی هاووڵاتییانیان لەسەر بووە، بڕی قەرزەکە لە پسوولەی ئەم مانگەیان بڕدراوە.