ڕاستەوخۆ

نیویۆرك تایمز: موجته‌با خامنه‌یی برینداره‌

reset font size increase font size

ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه‌، له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه‌ بۆ سه‌ر ئێران، موجته‌با خامنه‌یی ڕێبه‌ری نوێی ئێران برینداربووه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ زانیارییه‌كه‌ی له‌ زاری چه‌ند سەرچاوەیەکی فەرمی حکومەتی ئێران و ئیسرائیل پشتڕاستکردووەتەوە و ده‌ڵێت، لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکە لەگەڵ کوژرانی باوکی، قاچی بریندار بووە.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، موجتەبا ئاگاداری دۆخەکەیە و لە شوێنێکی زۆر پارێزراو خۆی حەشارداوە، پەیوەندییەکانی سنوردار کردووە و زۆر بە کەمی دەردەکەوێت لە حەشارگەکەی.

هاوكات، كه‌ناڵی سكای نیوز له‌ زاری كوڕی مەسعود پزشکیانەوە بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای برینداربوونی له‌ كاتی هێرشه‌كاندا، به‌ڵام موجته‌با خامنه‌یی سه‌لامه‌ته‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.