پارێزگاری هەولێر ڕایگهیاند، له ماوهی جهنگی ئهمریكا و ئیسرائیل لهگهڵ ئێران، زیاتر لە 200 درۆن ئاراستەی هەولێر کراوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر، به میدیاكانی پارتی ڕاگهیاندووه، لەگەڵ هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 200 درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی شاری هەولێر کراون و زیانی گیانی و مادییان هەبووە.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، زۆرینهی هێرشهكان لەلایەن سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانان لە ئاسمان تەقێنراونەتەوە و ڕێگرییان لێکراوە. گوتیشی، تهنها له بەرەبەیانی ئەمڕۆ "11-3-2026 " حەوت درۆن لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتوونەتە خوارەوە، کۆی گشتیی ئەو درۆنانەش لەو سنورە کەوتوونەتە خوارەوە، گەیشتووەتە 33 درۆن. لەماوەی 12 ڕۆژی ڕابردوی جهنگدا، پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی هێرشی چڕی درۆنیی بوونەتەوە و زیانی گیانی و مادییان لێکەوتووەتەوە.